22ی جۆزه‌ردان به میلیونها كه‌س به ئۆگرییه‌وه به‌روه سندووقه‌كانی ده‌نگدان رۆیشتن. ئه‌وان خوازیاری گۆڕان بوون. ویستیان "نا" به سیاسه‌تی 30 ساڵ سه‌ركوت و سووكایه‌تی وهه‌ڵاوارن بڵێنه‌وه. هه‌ر واشیان كرد. به‌ڵام سه‌رانی فیڵبازی نیزام وه‌ك هه‌میشه درۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد. ویستیان بۆ هه‌میشه گۆڕان له گۆڕ بنێن. به‌ڵام خه‌ڵكی ئاگا و وشیار و نه‌ترس فێله‌كه‌یان لـێ‌له‌قاودان. دیسانیش وه‌ك هه‌موو جارێ ویستیان گاڵته به شعووریان بكه‌ن: "به‌شداریی دوژمن شكێنی 40 میلیۆنی ئۆممه‌تی موسڵمانی ئێران، نیشانه‌ی وه‌فادارییه به نیزام"! خه‌ڵك ئه‌م سووكایه‌تییه‌یان قبووڵ نه‌كرد. داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ریان به‌درۆ خسته‌وه. هه‌موو دنیا گوێی له ده‌نگی خه‌ڵكی ئێران بوو.
رێژیم له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا سه‌لمادوویه‌تی جگه له ده‌نگی خۆی هیچ ده‌نگێكی دیكه نابێ له ئێران‌دا ببیسترێ. بۆیه گوتی ئه‌وانه "خس و خاشاك" (پووش و پڵاش)ن. به قسه‌ی درۆزنه‌كانی نیزام ئه‌و میلیۆنان كه‌س "خس و خاشاك"ه! به ئارامی، مه‌ده‌نییانه و ئاشتیخوازانه له‌شه‌قامه‌كان دروشمیان دا : "خامنه‌ایی رأی ما را پس بده (خامنه‌یی ده‌نگه‌كانمان بده‌وه) دژی گه‌لییه‌كان وه‌ك هه‌میشه وڵامی ئاشتیخوازان و ئازادیخوازانی به رق و كینه و گولله داوه‌ته‌وه، جار له‌گه‌ڵ جار زیاتر رقی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا رشت. جارێكی دیكه له شه‌قامی شاره‌كان، زانستگه و شوێنی خه‌وتنی خوێندكاران رقیان رشت، خوێنیان رشت. ندایان كوشت، ندایان كوشت....
له‌و ماوه‌دا دیتمان كاناڵه جیهانییه‌كانی راگه‌یاندن رووداوی زۆر دڵته‌زێنیان بڵاو ده‌كرده‌وه كه دڵی هه‌ر ئینسانێكی به‌ویژدانی ده‌هێنایه ژان. شه‌وی 30 جۆزه‌ردان كوژرانی كچه خوێندكار ندا ئاقا سوڵتانی له لایه‌ن مه‌ئمووره دڵره‌شه‌كانی خامه‌نه‌یی جینایه‌تكاره‌وه جیهانی هه‌ژاند. تۆ بڵیی ندا بۆ جیهانی وا هه‌ژاند؟ خۆ 30 ساڵه گورگه چنگ به خوێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌یی له‌م وڵاته ده‌كوژن، ده‌بڕن ده‌گرن و... ندا ده‌نگی هه‌زاران و میلۆنان كچی ئه‌م وڵاته بوو كه بۆ تۆسقالێك ئازادی هاتبووه شه‌قام.
به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كۆنه‌په‌رستانی حاكمی ئه‌مرۆی ئێران ناتوانن ندای ئازادیخواز ی له گه‌رووی ئه‌م وڵاته‌دا بێده‌نگ بكه‌ن. چونكه ندا و نداكان به خوینی خۆیان په‌یامی ئازادیی و یه‌كسانییان ئیمزا كرده‌وه دنیاش ئه‌و ئیمزایه‌ی به ره‌سمی ناسی.
هاناى کوێستان
مینبه‌رێكه بۆ گه‌یاندنی هاناو هاواری یهكسانیخوازانهو ئینسانیی منی ژن
+ نوشته شده توسط كوێستان در 88/04/08 و ساعت
|