له ئێران هه‌ر چوار ساڵ جارێك دیاری كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار. ئێستاش سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد. چونكه له‌لایه‌ن شورای نیگابانه‌وه دیاری ده‌كرێ كه چه‌ند كه‌سێك شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خه‌ڵك ده‌نگیان پێ‌بده‌ن. له نێو ئه‌وانه‌دا هیچ ژنێك نابینرێ، چونكه له‌لایه‌ن سه‌رانی ئه‌و رێژیمه‌وه ژن شایسته‌ی ئه‌وه‌نیه كه بتوانێ پۆستێكی وا به‌ئه‌ستۆوه بگرێ. به‌پێی ده‌قی قانوونی بنه‌ڕه‌تییش، سه‌ركۆمار ده‌بێ له باری ره‌گه‌زه‌وه پیاو بێ. ئه‌وه 30 ساڵه به‌م شێوه‌یه دێ و ده‌ڕوا.
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا بۆ جارێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی خۆپاڵاوتنی ژنان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌وه‌اژه‌ی ره‌جالی سیاسی دینی هاته‌وه به‌ر باس و لێكدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی سیستمی نادادپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی روونیان بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه نه‌كردوه. هه‌روه‌ك دیتمان ژماره‌یه‌ك ژن بۆ پۆستی سه‌ركۆماری خۆیان كاندید كردبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن شورای نیگابانه‌وه ره‌ت كرانه‌وه و بۆ جارێكی دیكه ئه‌و هه‌له‌یان له ده‌ست چوو‌و نه‌یانتوانی له كێبركێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن.
به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا له لای پالێوراوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری، كێبركێی دروشم و به‌ڵینی جۆراوجۆری پێشكه‌وتوانه گه‌رمه‌و هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێ وه‌پیش ئه‌وی‌تر بكه‌وێ. ته‌نانه‌ت چه‌ند پاڵێوراوێك له دروشمه‌كانیاندا باس له سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنه‌كانی نێوان ژن و پیاو له ئێران‌دا ده‌كه‌ن. چوارساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه یه‌كێكی دیكه له قۆناغه پر له سه‌ركوت و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بووه به‌تایبه‌ت بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه وای كردوه كه خه‌ڵك ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیشیان به به‌و جۆره هه‌ڵبژاردنانه نیه، ناچارن له چوارچێوه‌ی یاسا و پابه‌ندبوون به ئیلتزاماتی ئه‌و سیستمه‌ی كه هه‌یه له رۆژنه‌یه‌ك بگه‌ڕێن به‌ره‌و ئازادی و رێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ناسه هه‌ڵكێشان. بۆیه ره‌نگه سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك هه‌بن روو له چه‌ند كاندیدایه‌ك بكه‌ن كه قسه‌یه‌كی باشتر ده‌كه‌ن یان روانگه‌یه‌كی ئاوه‌ڵاتریان نیسبه‌ت به كێشه‌كان هه‌یه. دیاره دڵخۆشكردن به هه‌ركامیان هیچ سوودێكی نیه، چونكه ئاكامه‌كه هه‌ر یه‌ك شته. روونه ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م رێژیمه‌داو له ژێر سایه‌ی حوكمی حكوومه‌تی‌دا، ناتوانن به قه‌ول و به‌ڵێنه‌كانیان كه به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن وه‌فادار بمێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ژنانی ئێران ده‌بێ له‌به‌رچاوی بگرن ئه‌وه‌یه كه نابێ به‌م قه‌ول و به‌ڵێنه تازانه هه‌ڵفریوێن یان دڵی پێ‌خۆش بكه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌ش له ژنانی وشیاری ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوان ده‌كرێ. ئه‌وه‌تا ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌له به قازانجی ویست و داخوازه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن و به جیددیه‌تێكی زۆرتره‌وه له‌به‌رابه‌ر پێشێل كردنی مافه‌كانیاندا وه‌قسه بێن. ژنان ئه‌مجاره بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به پشت ئه‌ستوور به هێز و باوه‌ڕی خۆی ده‌یه‌وێ له‌م مه‌یدانه كه‌ڵك وه‌رگرێ. به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری له هیچ كاندیدایه‌كی دیاری كرا‌و بكا، خواسته‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌موو بیروڕای گشتی و شه‌خسی سه‌ركۆماری داهاتوو. دیاره ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان پێی وابێ كۆماری ئیسلامی و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كه‌ی ئاڵوگۆڕێكی به‌سه‌ر هاتوه و به‌ره‌و دێموكراسی هه‌نگاوه‌ی ناوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كاندیدایه‌ك باس له كێشه‌ی ژنان ده‌كا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ به به‌رهه‌می خه‌باتی ژنان و به‌رده‌وام بوون له‌و خه‌باته‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا دابنرێ. له داهاتووش دا رێژیم یا مۆره‌یه‌كی كلیدیی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ناتوانێ هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌م داخوازییانه‌دا ره‌ت بێ و پشت گوێیان بخا. بزووتنه‌وه‌ی ژنان نایه‌وێ دڵ به دروشمه‌كانی ئه‌وانه خۆش بكا. ئه‌و دروشم و داخوازی خۆی هه‌یه. له‌م باره‌یه‌وه جارێكی دیكه یه‌كگرتووتر، سوورتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته ره‌واكانی خۆی هاتۆته مه‌یدانێكی حه‌ساستره‌وه. ئێستاكه كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێردرێ، یان له پۆستی سه‌ركۆماری‌دا داده‌نرێ، له‌م كاته‌دا به هه‌لێكی باشیان زانیوه جارێكی دیكه روو له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات بكه‌نه‌وه كه داخوازییه‌كانی ئێمه داخوازییه‌كی ره‌وان و ئێوه هه‌روا ئاسان ناتوانن به‌سه‌ریاندا تێ‌په‌رن.
لایه‌نه فكرییه جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران بێ وه‌به‌رچاو گرتنی جیاوازی له بیر‌و بۆچوونی سیاسی، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و... له پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ئه‌ویش ماف و ئازادییه ئینسانییه‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و به‌دوور له چه‌وسانه‌وه له‌و وڵاته‌دا به ناوی "هاوپێوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ هێنانه گۆڕی داخوازییه‌كان له هه‌ڵبژاردن"دا یه‌كیان گرتوه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان خستۆته به‌رده‌م بیروڕای گشتی و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار. ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه نه لایه‌نگری له جه‌ناحێكی تێدا به‌دی ده‌كرێ نه له كاندیدایه‌كی دیاریكراو. به‌ڵام ئه‌وی گرنگه ئه‌وه‌یه ژنان چاوه‌ڕوانی بارودۆخی داهاتوو نین، به‌ڵكوو تێده‌كۆشن له‌و بارۆخه‌دا رێگه‌یه‌ك ببیننه‌وه بۆ زیاتر خۆپێناسه كردن و بۆ هێنانه ئارای هه‌لومه‌رجێكی دڵخواز له دوارۆژی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.
ئه‌و ئیئتلافه كه ده‌كرێ به هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز ناوی بنێین له 35 گرووپ و رێكخراوی ژنان و زیاتر له 600 كه‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆ پێك هاتوه، زۆر به روون و راشكاوانه خواسته‌كانی خۆیان له گه‌ڵاڵه‌یه‌ك دا بۆ سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئێران هێناوه‌ته به‌رباس. خوازیاری به‌رابه‌ریی مافه‌كان و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جۆره هه‌ڵاواردنێكن كه ده‌بێته هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ. هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه به‌رابه‌ری جنسییه‌تی پێش مه‌رجی وه‌دیهاتنی دێموكراسی‌یه. بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دێموكرات و ئینسانی و دادپه‌روه‌ر، ئاوڕدانه‌وه له خواسته‌كانی ژنان. ئه‌مه خواستی روون و هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و رێكخراو‌و ئه‌نجومه‌ن و بنیات و كه‌سایه‌تییانه‌یه كه به مه‌به‌ستی وه‌دیهاتنی به‌شێك له خواسته‌كانی ژنان و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئێئتلافه‌یان پێك هێناوه.
به بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزو پێگه‌یشتووی ژنان له ئێران‌دا ئایا سه‌رۆك كۆماری داهاتوو ده‌توانێ خواسته‌كانی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران پشت گوێ بخا؟ وڵامه‌كه‌ی دێڵینه‌وه بۆ داهاتوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و جێگه‌ی هیوایه ئه‌و هاوپێوه‌ندییه‌یه كه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ژنان به بیروبۆچوون و روانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه له‌و جۆره كاتانه‌دا دروست ده‌بێ. ئه‌وه نیشانه‌ی گه‌شه‌و پێگه‌یشتوویی بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌كانه كه ئه‌مڕۆ له ئیران‌دا بوونیان هه‌یه. لایه‌نێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ژنان هه‌موو كات ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كانداو له حه‌ساسترین كاته‌كاندا نیشانیان داوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه هاووڵاتییه‌كی كاریگه‌رن و له‌به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا بێ‌ته‌فاوه‌ت نین. به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئیران‌دا به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و به به بیروبۆچوونی جیاوازه‌وه هه‌موو رێكخراوه‌كان یه‌ك ده‌گرن و خواست و داواكاریی روونیان له یه‌ك مۆره‌ی گرنگی ئه‌م نیزامه واته سه‌رۆك كۆمار هه‌یه. ئه‌م یه‌كگرتنه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران‌دا، سه‌رۆك كۆماری داهاتووش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ره كۆنه‌خوازه‌كانیش بێ چی دیكه ناتوانێ چاوپۆشی له داخوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌یه‌ك بكا. ره‌وتی ئازادی و دیموكراسی و یه‌كسانیخوازی روو له گه‌شه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌توانێ باشترین زامنی وه‌دیهاتنی دروشمه‌كانی ئه‌و كاندیدایانه بێ كه ئه‌مڕۆ كێبه‌ركێیانه له دانی دروشمی جوان و ره‌نگاوره‌نگ دا. ئه‌و دروشمانه‌ی كه به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤیش له‌ئاستیاندا خه‌ریكه كه‌م دێنێ!! قسه‌ی ئاخر هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ناچارن وڵام بده‌نه‌وه و ته‌سلیمی ویسته‌كانی ژنان و هه‌موو خه‌باتكاران و ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته بن.
هاناى کوێستان
مینبه‌رێكه بۆ گه‌یاندنی هاناو هاواری یهكسانیخوازانهو ئینسانیی منی ژن
+ نوشته شده توسط كوێستان در 88/03/14 و ساعت
|
