رۆژی جیهانی دایكه، یان باشتره بڵێم رۆژی دایكانی جیهانه. به‌ڵام دایكانی ئێمه نه رۆژێكیان هه‌یه و نه‌كه‌سیش باس له ره‌نج و ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانیان ده‌كا... ئاڵبۆمی وێنه‌كان دێنم و چاوێك له وێنه‌ی دایكم ده‌كه‌م. ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ی هه‌مووجارێ، وه‌بیر تووڕه‌ییه‌كانی ده‌كه‌ومه‌وه. ئه‌و كاتانه‌ی به قه‌ولی خۆی رێی خه‌تا ده‌ڕۆیشتم و ئه‌و وه‌ئاگای دێنامه‌وه. به نیشانه‌ی سپاس و ئه‌مه‌گناسی بۆ دایك چه‌ند دڵۆپێك فرمێسك ده‌كه‌ونه سه‌ر ئاڵبۆمه‌كه....
***
.... رۆژی دایكه. وه‌بیر دایكی شه‌هید جه‌عفه‌ری جابیلی ده‌كه‌ومه‌وه كه چۆن كراسێكی جه‌عفه‌ری پێشمه‌رگه‌ی به بۆنی عاره‌قه‌ی جه‌عفه‌ره‌وه له سندووقێكدا هه‌ڵگرتبووو درگاكه‌شی قوفڵ دابوو. جار‌و بار له‌لای ده‌سته خوشكه‌كانی كراسه‌كه‌ی ده‌ردێناو بۆنی پێوه‌ده‌كرد و ده‌ی گوت هه‌تا "جه‌فحه‌ر"گیان نه‌یه‌ته‌وه بۆنێومان ئه‌م كراسه وه‌ك یادگار هه‌ڵ‌ده‌گرم. بۆیه‌ش نایشۆم بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ئه‌و له‌ماڵه‌كه‌م نه‌بڕێ.
جه‌عفه‌ر شه‌هید بوو. ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ی "گوت ئه‌ی خودایه شوكرم به به‌شت بۆ ئه‌و هه‌موو سه‌برو تاقه‌ته‌ی به منت داوه". كه‌سێك بۆخۆی دایك نه‌بێ له مێهره‌بانی، ئازار‌و سه‌بری دایكایه‌تی، له نیگه‌رانی و خورپه‌ی دڵی دایك، تێ‌ناگا.
... هاینی 1365 بوو. تازه دوو رۆژ بوو له‌گه‌ڵ "خه‌یال"ی خوشكم رێگه‌ی "پێشمه‌رگه"ییمان هه‌ڵبژاردبوو و له دایكمان دوور كه‌وتبووینه‌وه. ئه‌مه به‌دڵی ئه‌و نه‌بوو. دایكم هه‌ڵوه‌دای چیا‌و دۆڵه‌كان ببوو. چه‌ندین دێهات و هه‌ورازی به‌رزی بڕیبوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆبگه‌یه‌نێته ئێمه، به‌ونیازه‌ی له‌و بڕیاره‌مان په‌شیمان بكاته‌وه ـ لانی كه‌م هه‌ر نه‌بێ یه‌كمان له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه ـ به‌ڵام كه به ناهومێدی گه‌ڕایه‌وه، هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵ‌كێشاو دۆعایه‌كی لـێ‌كردین كه بۆنی تووڕه‌یی و ره‌نجاوییه‌كی زۆری لـێ‌ده‌هات. ئه‌و كاته منیش وه‌مزانی ئیدی دایكم بۆ هه‌میشه ئێمه‌ی له دڵی خۆی ده‌رهێناوه. نه‌مده‌زانی هیچ ره‌نجان و تووره‌ِییه‌ك ناتوانێ خۆشه‌ویستی دایك بۆ رۆڵه‌كانی له دڵ بسڕێته‌وه. چه‌ند مانگ به‌سه‌ر چوو. له "سه‌یداوا" و به‌رزاییه‌كانی "وه‌ستامسته‌فا" (ناوچه‌ی تورجان) كه به پێیان هه‌ر كاتژمێرێك له دێیه‌كه‌ی دایكمه‌وه دووره، هێزی دوژمن هێرشیان كرده سه‌رمان، یه‌كه‌م گرمه‌ی كاتیوشاو خۆمپاره دڵی دایكمی داخورپاندبوو. بۆیان گێڕامه‌وه كه دایكم له تاوان هانای بۆ قورئانه‌كه‌ی مزگه‌وت بردبوو. ئه‌و مه‌رگی خۆی پێش مه‌رگی ئێمه خواستبوو.
***
له‌م جیهانه گه‌وره‌یه‌دا، دایكانی وڵاتی من گۆشه‌یه‌كی بچووكیان ده‌ست ناكه‌وێ هه‌ناسه‌یه‌كی بێ‌خه‌می لـێ هه‌ڵمژن. وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ژیانی دایك له‌م وڵاته زۆری كاره‌سات و مه‌ینه‌تییه. ژیانی پڕه له چیرۆكی تاڵ. به‌هه‌زاران دایك به داخی دووری و له ده‌ستدانی رۆڵه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێن. دایك چۆن ئارامی هه‌یه تا لاوان و مێرمنداڵان پشتیان له‌ژێَر باری قورسی هه‌ژاری‌دا چه‌مابێته‌وه، یان له گۆشه‌و قه‌راخ شه‌قام و كه‌لاوه‌كاندا به ده‌ردی به‌ڵای ماڵوێرانكه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه بتلێنه‌وه‌و هێزیان له له‌ش دا نه‌مابێ دایك چۆن ئارامی ده‌بێ تا ئازادیخوازان له قه‌فه‌سی بێدادی داین و سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تییان پێ‌بكرێ. ده‌نگ و هاواری دادپه‌روه‌ری له گه‌روودا بێده‌نگ بكرێ یان بۆ داخی جه‌رگبڕی رۆڵه‌ی جوانه‌مه‌رگیان ئه‌ژنۆی غه‌میان له‌باوه‌ش گرتبێ. بۆیه لێره نه دایك رۆژێكی هه‌یه نه چاوه‌ڕوانیشن گوڵه میخه‌كێك له به‌رۆكیان بدرێ.
