له سی‌یه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا و به نزیك بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری، زیاتر له هه‌موو كاتێك سێبه‌ری یاسا پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كانی ئه‌و رێژیمه به سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ژنانی ئێران‌دا قورسایی ده‌كا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵاواردنه ناڕه‌واكان دژی ژنان، ناكرێ به‌شداریی چالاكانه‌یان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا نه‌بینن. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌بات و خۆڕاگریی ژنانی ئه‌و وڵاته كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی هێناویه‌وته سه‌رڕێیان، ملیان بۆ یاساكان و خواسته‌كانی ئه‌و رێژیمه كه ژنی كردۆته هاووڵاتی پله دوو، رانه‌كێشاوه. بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران كه ئه‌مڕۆ وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی مافخواز و گه‌شه‌سه‌ندووی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكۆشانی هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی جینسیی له یاساكان دا كردۆته پرسی سه‌ره‌كیی خه‌بات. دیاره هه‌وڵ و تێكۆشانی ژنانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادییه ره‌واكانیان مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری ئه‌و رێژیمه‌و سه‌پاندنی یاسا كۆنه‌په‌رستانه‌كان، خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانیی ژنانیش قۆناخێكی سه‌ختتری به خۆیه‌وه گرت. زیاتر له چوارساڵێك ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی ژنان به گوڕوتینێكی زۆرتر و باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكی زۆره‌وه دژی سیستمێك وه‌ستاوه‌ته‌وه كه به ره‌سمی و یاسایی ژنانی له مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانیان بێبه‌ش كردوه. ئه‌م راوه‌ستان و به‌ربه‌ره‌كانییانه‌ی ژنان ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتیشیان نه‌بوو بێ، لانی كه‌م نه‌یانهێشتوه رێژێم به ته‌واوی به ئامانجه‌كانی كه خزاندنه‌وه‌ی ژنان بۆ قوژبنی ماڵه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه گرنگه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا بووه، بگا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ژنان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان، هێشتاش پێگه‌ی ژنان له مه‌یدانی سیاسه‌تدا له ئاستێكی زۆر نزم دایه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی ئیدئۆلۆژیكیی زاڵ به‌سه‌ر ئێران دایه كه هه‌ڵاواردن به دژی ژنانی له هه‌موو بواره‌كاندا كردۆته سیاسه‌تێكی ره‌سمی و، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له جیاوازییه بیۆلۆژیكییه‌كانی نێوان ژن و پیاو ، ژنانی له زۆر ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا به قازانجی پیاوان دوور خستۆته‌وه. ئه‌وه‌تا ئاكامه‌كه‌شی به روونی ده‌بینین، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به گشتی ژنان له پۆسته گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی وه‌ك دادوه‌ری، سه‌رۆك كۆماری، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و زۆر پۆستی دیكه‌ی گرنگ بێبه‌ش بكا. له یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا هاتوه كه ته‌نیا "رجال سیاسی" مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پۆستی سه‌رۆك كۆمارییان له‌ده‌ستدا بێ. وشه‌ی "رجال"یش چ وه‌ك واتا و چ به پێی لێكدانه‌وه یاساییه‌كان به مانای پیاو لێكدراوه‌ته‌وه.
گرنگترین مه‌سه‌له‌یه‌ك كه ئه‌مرۆِ له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی مافخوازی ژنانی ئێران دایه، مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌و یاسایانه‌یه كه پڕن له ناعه‌داڵه‌تی و نایه‌كسانی له دژی ژنان. ژنان خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانن له‌گه‌ڵ پیاوان. هه‌ر چه‌ند ژنان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كه مافی هه‌ڵبژێرانیان هه‌یه، به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێك بن له هێزی بڕیارده‌ر به‌شدارییان كردوه، به‌ڵام كولتووری زاڵی پیاوسالاری و زۆر كه‌ندوكۆسپی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی‌یان لـێ‌ده‌كا، هه‌موو جارێ هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ گیروگرفت رووبه‌روو كردۆته‌وه. ژنان نه‌یانتوانیوه به‌و جۆره‌ی پێویسته نوێنه‌ریان هه‌بێ و له بڕیاره‌كاندا نه‌خشی چاره‌نووسسازیان ببێ.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌و روانگه‌یه‌وه كه ژنان له‌مه‌ودوا مافی خۆكاندیدا كردنیان نیه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه جیاوازی هه‌یه. هه‌ڵبژاردنێك كه نه‌ك ده‌سكه‌تێكی بۆ ژنان تێدا نیه به‌ڵكوو سووكایه‌تییه‌كی ئاشكراشی به كه‌سایه‌تیی ژن تێدایه. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ژنانیان ته‌نیا بۆ ده‌نگدان ده‌وێ نه‌ك بۆ هه‌ڵبژێران. ده‌نگدانی ژنان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دا، ده‌نگدانه به‌وه‌ی كه بۆخۆیان شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نین، ده‌نگدانه به‌وه‌ی كه بۆخۆیان ئه‌قڵ و شعووری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته‌یان نیه. كه‌وایه بۆچی ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداری بكه‌ن كه ئه‌م بۆچوونه ده‌سه‌لمێنێ؟ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی شووراكان و نوێنه‌رانی مه‌جلیسدا، كولتووری چه‌سپاوی پیاوسالاری رێگه نادا به‌و جۆره‌ی پێویسته ژنان ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرن، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا به ره‌سمی و یاسایی ئه‌م رێگه‌یه‌یان لـێ‌به‌ستراوه. ئه‌وه ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆمارییه به‌رێوه ده‌چێ، كه‌چی تا ئێستا جیا له‌وه‌ی كه ژنان مافی ئه‌وه‌یان نیه خۆیان كاندیدا بكه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی بۆ ئه‌م پۆسته‌ش خۆیان كاندیدا كردوه، هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ ئاڵوگۆڕ له وه‌زعییه‌تی ژنانی ئه‌م وڵاته‌دا پێ‌نه‌بووه. كه‌واته به‌شداریكردنی ژنان جگه له پشتگریی سیستمی كۆماری ئیسلامی چ شتێك ده‌گه‌یه‌نێ؟
زۆرجار لایه‌نگرانی مافه‌كانی ژنان به‌وه دڵخۆشن كه رێژه‌ی كچان له زانستگه‌كاندا له كوڕان زیاتر بووه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه له‌سه‌دا چه‌ندی ئه‌و هێزه ئاگا و خوێنده‌واره ده‌توانن له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان و له پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و وڵاته‌دا جێگایان بێته‌وه؟ به‌داخه‌وه رێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م . ئایا ئه‌مه سووكایه‌تی نیه به كه‌سایه‌تی و تواناییه‌كانی ژنان؟ ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌بێ گومان هێز و توانایی مودیرییه‌ت و وه‌رگرتنی به‌رزترین پۆسته‌كانی ئیجرایی و سیاسیی وڵاتیان هه‌یه.
به گشتی چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان مه‌سه‌له‌ی جنسییه‌ت وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و هه‌ر پۆستێكی دیكه به دروست نازانن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته چ پێویست ده‌كا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكدا بكه‌ن كه له‌ودا ئه‌و مافه له خۆیان سه‌ندراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنێك وه‌فادارترین كه‌س به نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیهیش بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه مافی خۆپاڵاوتنی نیه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه ئێستا له هه‌موو كات زیاتر ناسراوه و له له‌لایه‌ن كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانی جیهانه‌وه پشتیوانیی لـێ‌ده‌كرێ، داخوا ئه‌مجاره چ هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا هه‌یه؟
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش كه ژنان ناتوانن كاندیدای سه‌ركۆمار بن، له‌و لا دابنێن، دێینه سه‌ر ئه‌و پرسه كه كاندیدا پیاوه‌كان چ به‌رنامه و دروشمێكیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران دا هه‌یه؟ ئایا كاندیدایه‌كی ئه‌وتۆ هه‌ڵ ده‌كه‌وێ كه كاركردن له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانیی ژن و پیاودا بكا به به‌رنامه‌ی ئینتیخاباتیی خۆی؟ داخوا هیچ كاندیدایه‌ك، باشكردنی وه‌زعی دڵته‌زێنی ژنانی ئێران و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو سته‌م و بێبه‌شییه دژی ژنان، وه‌ك ئامانج و به‌رنامه‌ی خۆی دێنێته گۆڕ؟ له‌مانه‌ش گرنگتر ئایا شوورای نیگابان سه‌لاحییه‌تی كاندیدایه‌كی ئه‌وتۆ ته‌ئید ده‌كا؟ خۆ ده‌بێ ژنان هانده‌رێكیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن دا هه‌بێ، كاتێك نه ده‌توانن كاندیدای سه‌ركۆمای بن و نه كاندیدایه‌ك هه‌یه له‌نێوبردنی سته‌م و نابه‌رابه‌ری دژی ئه‌وان بكا به دروشم و به‌رنامه‌ی خۆی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وان چ سوودێكی هه‌یه؟ ئایا باشتر نیه به راشكاوی رابگه‌یه‌نن كه به نیشانه‌ی بێزاری له پشتگوێخرانی ژنان و وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له رێژیمی دژ به ژنی كۆماری ئیسلامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌حریم ده‌كه‌ن؟
