وه‌ک ده‌زانین ئێوه له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه بوونه‌ته پێشمه‌رگه سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژنی پێشمه‌رگه بکه‌یت؟
ژنێك كه ده‌بێته پێشمه‌رگه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌نمدییه كه ره‌نگه له ژنانی دیكه‌دا كه‌م بێت. پێش هه‌مووشتێك كه‌سێك ده‌توانێ ببێته پێشمه‌رگه كه له‌به‌رابه‌ر سه‌ختییه‌كانی ژیان و خه‌باتدا، ئازا ، نه‌ترس، خۆڕاگر و به‌ئیراده بێ. پێشمه‌رگه‌ی ژن دژه باوه، چونكه سنووری تایبه‌تی به‌زاندوه، بیروبۆچوونی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان ئێستاش كه ئێستایه پێشمه‌رگایه‌تی ته‌نیا به ئه‌ركی پیاو ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌و بۆته دژی ئه‌و روانگه‌یه. كه‌سێكه كه به‌كه‌م قه‌ناعه‌ت ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له هه‌وڵی باشتركردنی ژیان دایه. كه‌سێك كه ده‌بێته پێشمه‌رگه بۆ ئامانجێك ده‌بێته پێشمه‌رگه، بۆیه له رێی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌دا ئاماده‌یه فیداكاری بكات ته‌نانه‌ت گیانی خۆشی دابنێ. پێشمه‌رگه‌ی ژن سته‌م له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكات، به‌رابه‌ریخوازه و خۆیشی له‌پیاو به كه‌متر نازانێ.
ئه‌ی رۆڵی ژن له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌دا چؤن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
كۆمه‌ڵگای كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی نیه، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه رێژیمه داگیركه‌ره‌كان زوڵمیان لـێ‌كردوه به هۆى ئه‌وه‌وه له هه‌موو بارێكه‌وه له هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی به تایبه‌تی دواكه‌وتوویی فكری راگیراوه. بۆیه توندوتیژی و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و عه‌شیره‌گه‌ری رێگه‌ی نه‌داوه ژنان به‌و جۆره‌ی ده‌بوو پێ‌بگه‌ن پێنه‌گه‌یشتوون، واته له زۆر بواردا هاوسان نه‌بوون له‌گه‌ڵ پیاواندا. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان له زۆر بواردا خزمه‌تیان به كۆمه‌ڵگه كردوه، رۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بایه‌خ به رۆڵیان نه‌دراوه. هه‌میشه به مرۆڤێكی پله دوو سه‌یریان كراوه. به خۆشییه‌وه ئێتسا ژنان له زۆر بواری وه‌ك خوێندن، كار و به‌رپرسایه‌تی و خزمه‌تگوزاری دا نه‌خشی به‌رچاویان هه‌یه. ئه‌ی ئه‌وه رۆڵ نیه چیه؟ ژن وه‌رزێره، مامۆستایه، دوكتوره، په‌رستاره، خوێندكاره، نووسه‌ره، شاعیره، خه‌باتكاره، له هه‌مووی گرنگتر دایكه، .... به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن و بێ‌مافی به‌ره‌وروویه. ئێستاش تێڕوانینه‌كان پیاوسالارن. ئه‌م تێڕوانینه‌ش هه‌میشه به كه‌م نرخ له رۆڵی ژن ده‌ڕوانێ. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌كی فكری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌دی ده‌كرێ بۆ ئاڵوگۆڕ له روانینه‌كاندا. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشانی ئینسانه ئازادیخواز و به‌رابه‌ریخوازه‌كانه.
کورده‌کانی رؤژهه‌ڵات تا ئێستا له ژێر ده‌ستی رێژیمی ئیسلامی ئێرانن، سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ژن چیه؟
هه‌ر كه‌س كه‌مترین شاره‌زایی له‌سه‌ر ئه‌م رێژیمه هه‌بێ ده‌زانێ كه كۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی هاتنه سه‌ركاریه‌وه به سیاسه‌تی لاواردن له د ژی ژنان ده‌ستی به‌كار كردوه. مانگی رێبه‌ندانی 1357 (1979) شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی رێژیمی پاشایه‌تی سه‌ركه‌وت و ئاخونده‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرت، هه‌ر له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیاری كۆنه‌په‌رستانه‌یان دژی ژنان ده‌ركرد. 6ی ره‌شه‌ممه یاسای پشتیوانی له بنه‌ماڵه، كه‌په‌سند كراوی 1346ی هه‌تاوی بوو و زۆر خاڵی باشی و پێشكه‌وتوانه‌ی به نیسبه‌ت ژنانه‌وه تێدا بوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه. 12ی ره‌شه‌ممه حه‌قی دادوه‌ريی له ژنان سه‌نده‌وه. 15ی ره‌شه‌ممه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای چوونه‌سه‌ربازیی ژنان و هێندێك ئه‌ركی دیكه‌ی وه‌ك قه‌زاوه‌ت و...، هه‌ڵوه‌شانده‌وه. 16ی ره‌شه‌مه به ده‌ستووری خومه‌ینیی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی حیجابی زۆره‌ملی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پا. ئه‌مانه و زۆر یاسای كۆنه‌په‌رستانه‌ی دیكه په‌سند كران و ئێستاش له په‌سندكردنی گه‌ڵاڵه یاسای دیكه‌ی دژی ژن هه‌ر به‌رده‌وامه، به رسمی و یاسایی ژنانی ئێران بوون به هاووڵاتی پله‌دوو. وه‌زعیه‌تی ژنان له ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رێژیمه‌دا هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵیان هێناوه‌ته‌وه له گه‌ڵ به‌ربه‌ستێكی به‌هێز به‌رورِوو بوون به ناوی یاسا.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ركه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیون ئیمزا له ئێران رووی دا، به‌شداری ژنان و كچانی كورد له‌و که‌مپه‌ینه‌دا چؤنه؟
ده‌اتوانم بڵێم ئه‌م كه‌مپه‌ینه هه‌ڵقوڵاوی نێو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌راسه‌یی ژنانی ئێرانه و له هه‌موو چین‌و توێژ‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ژنانی كوردیشه‌وه تێی‌دا به‌شدارن. ته‌نانه‌ت رێژیم چه‌ندین چالاكی كوردی گرت و زیندانی زۆریان بۆ بڕایه‌وه و یان ته‌بعیدی كردن و له كوردستان دووری خستنه‌وه. بۆ نموونه ده‌توانم ئیشاره به‌و كچه كوردانه بكه‌م وه‌ك هانا عه‌بدی كه تازه ئازاد بووه ونزیك 2 ساڵ بوو له زیندان دابوو، یان رووناك سه‌فارزاده، په‌رو‌ینی ئه‌رده‌ڵان، زێنه‌ب بایه‌زیدی و... ئه‌مانه كورد بوون و چالاكی ئه‌و كه‌مپه‌ینه بوون به‌ڵـێ ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ژنان و كچانی كوردیش چالاكانه به‌شدارن له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه پۆزێتیڤه‌كانی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئه‌وه‌یه كه ژنانی هه‌موو چین و توێژ نه‌ته‌وه و ئایینێكی تێدا به‌شداره. ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسای ئه‌و رێژیمه‌دا ده‌ژین خۆیان له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌دا ده‌بیننه‌وه.
ئه‌م كه‌مپه‌ینه خه‌باتێكی ئاشتیخوازانه‌و به دوور له هه‌رچه‌شنیه توندوتیژییه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رێژیم زۆریش توندوتیژه له‌گه‌ڵیان, چالاكانیان زیندانی ده‌كا و هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ‌ده‌كا و محروومیان ده‌كات له‌سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زۆر شتی دیكه‌ی ناڕه‌وا به‌رامبه‌ریان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ئه‌م شێوه‌ی مه‌ده‌نییانه كاره‌ی خۆیان درێژه‌داوه. خواسته‌كانیان گه‌ڵاڵه‌كردوه كه یه‌كده‌نگ خوازیاری ئاڵوگۆڕن له یاساكانی ئێران‌دا وەك: یاسای زەماوەند، تەڵاق، بەشە ماڵ، شایەدی‌دان، سه‌ر په‌رستی منداڵ، سەفەر كردن‌و هێندێك خاڵی تر. ئه‌و یاسایانه‌ی كه به ئاشكرا ناعه‌داڵه‌تی و نایه‌كسانییان تیایه.
شتێكی كه زۆر گرنگه ئه‌و كه‌مپه‌ینه له ماوه ئه‌و سێ چوار ساڵه‌دا به‌ڕێوه‌یان بردوه، به میتۆدێكی پێشكه‌وتوانه زانیاری گه‌یاندنه به هه‌موو چین و توێژه‌كانی ژنان له سه‌ر مافه‌كانیان. ئه‌و چالاكانه به‌م حه‌ره‌كه‌ته توانیویانه ویستی به‌رابه‌ریخوازی به‌رنه نێو خه‌ڵكه‌وه، به گه‌ڵاڵه‌كردنی داخوازییه‌كان و نیشاندانی فۆرمێكی كه له‌وێ‌دا روونی ده‌كه‌نه‌وه چیان له ده‌سه‌ڵات ده‌وێ و ئینجا داوای ئیمزا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گه‌ڵاڵه‌كه‌یان قبووڵه. كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزاكان بۆ ئه‌وه‌یه له مه‌سه‌له‌كه‌یان تێ‌بگه‌یه‌نن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاگاهی ده‌دن به خه‌ڵگ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ژنان،، پشتیوانییه‌كیش بۆئه‌و حه‌ره‌كه‌ته دروست ده‌كه‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و به ئاگاییه‌وه ده‌یانه‌وێ پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌مره‌نگ بكه‌نه‌وه.
ئایا له نێو حیزبه‌کانی رؤهه‌ڵات دا ژن توانیویه‌تی وه‌ک پێویست کاری سیاسی بکات؟
له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا سیاسه‌ت هه‌میشه به كاری پیاوانه زانراوه، زۆر له ژنانیش باوه‌ڕیان به‌وه بووه، بۆیه كه‌متر خۆیان له‌م بواره‌داوه. یان بواریان پێ‌نه‌دراوه، یان گیر‌و گرفتی بنه‌ماڵه و ئه‌ركی دایكایه‌تی ئه‌و مه‌جاله‌ی لـێ‌سه‌ندوونه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌ند به‌خۆشییه‌وه ئێستا ژنانێك هه‌ن كه ئه‌م بۆچوونه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و جورئه‌تیان له‌خۆیان نیشان داوه چوونه‌ته ئه‌و مه‌یدانه‌وه. ئه‌وان له‌وه تێگه‌یشتوون كه چاره‌نووسی ئێمه‌ی ژن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت گرێدراو‌ه، ئه‌وه یاسا دانه‌رانن ژنیان تووشی ئه‌و چاره‌نووسه كردوه، به‌رده‌وام پیاوان به‌شدار بوون له داڕشتنی یاسا و سیاسه‌ت و سیستمی وڵات‌دا.
بۆیه هه‌ر له رێی سیاسه‌تیشه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌م چاره‌نووسه‌ی كه به‌سه‌ری‌دا سه‌پاوه و كردوویه‌ته مرۆڤی پله دوو بگۆڕێ. ژنان له‌مه تێگه‌یشتوون كه ده‌بێ له مه‌یدانی سیاسی دا نه‌خشیان هه‌بێ بۆئه‌وه‌ی بتوانن له یاساكان دا ئاڵوگۆڕ پێك بێنن، ژنی كورد به‌شداری سیاسه‌ت نه‌كات و نه‌یه‌ته ئه‌و گۆڕه‌پانه‌وه و به‌شداری نه‌كات له دارشتن و پێداچوونه‌وه‌ی یاساكان به ئامانجه‌كانی كه یه‌كسانیخوازی و دادپه‌روه‌رییه، ناگات.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ژنان حوزوورێكی ئه‌وتۆیان له پانتایی سیاسه‌ت دا نه‌بووه. هۆیه‌كه‌شی پێش هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهه‌موار بوونی هه‌لومه‌رجی سیاسی. زاڵبوونی دیكتاتۆری‌و، به دیدی ئه‌منییه‌تییه‌وه سه‌یر كردنی تێكۆشانی سیاسی، وای كردوه نه‌ك هه‌ر ژنان، به‌ڵكوو پیاوانیش به پارێزه‌وه بۆ لای كار‌وباری سیاسی بچن. چونكه كار‌وتێكۆشانی سیاسی ئه‌گه‌ر له خزمه‌ت ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حاكم دا نه‌بێ، له رێژیمێكی دیكتاتۆردا هه‌زینه‌ی زۆری ده‌وێ. ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به سه‌رنجدان به‌م راستییه‌و كۆسپه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كان، تا 11 - 12 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له مه‌یدانی سیاسه‌ت دا نه‌ده‌بینران. به‌ڵام له 11 - 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به هۆی جۆراوجۆر، بۆ وێنه به هۆی گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی ریفورمخوازی له ئێران دا، پێگه‌یشتنی نه‌سڵی تازه‌ی كچان‌و كوڕانی كورد كه رێگایان كه‌وتبووه زانستگه‌و زانستگه‌یان ته‌واو كردبوو و، گه‌شه‌كردنی هه‌ست‌و شعووری نه‌ته‌وه‌یی، ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چالاكانه هاتنه نێو كار‌وباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و كولتووری. له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك هه‌ڵبژاردنی شوراكان، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس چ وه‌ك كاندیدا‌و چ وه‌ك ده‌نگدان، دیارتر له پێشوو خۆیان ده‌رخستوه. له NGO كان دا ده‌ستیان به كار‌و تێكۆشان كردوه.
دیاره ئه‌و بوارانه‌ی ژنان ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێی‌دا چالاكن، زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگین، وه‌ك كاری نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی حوقووق‌و ئازادییه‌كانی خۆیان‌و نه‌هێشتنی جیاوازیی دژی ژنان. ئه‌مانه‌ش به بڕوای من هه‌ر به كاری سیاسی ده‌ژمێردرێن. دیاره ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م كارانه‌ش نیه‌و به‌رده‌وام كۆسپیان بۆ دروست ده‌كا‌و ژنان هه‌زینه‌ی زۆریان بۆ داوه.
به كورتی ئه‌م بوارانه هه‌ر ناوێكیان لـێ‌بنێین ژنان به خۆشییه‌وه حوزوورێكی رۆژ به رۆژ زیاتریان هه‌یه‌و ئه‌مه ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ هاتنی ژنان بۆ نێو كاری سیاسی له ئاستی به‌رزتردا.
به‌ڵام حوزووی ژن له ناو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌توانم بڵێم هه‌ر له ساڵی 1358 (1980)ه‌وه واته دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه به ئاشكرا خه‌باتی خۆیان راگه‌یاند، ژنان هاتوونه‌ته‌نێو رێزی حیزبه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی رێكخراوه‌كان جیاواز بووه. له نێو هێندێك حیزب‌و رێكخراودا حوزووری ژنان دیار‌و به‌رچاوتر بووه. به‌ڵام ئه‌و حیزبانه‌ی موناسباتی نێوخۆییان نه‌ریتی‌تر بووه، ژنان كه‌متر روویان كردۆته ئه‌وان. دیاره له‌سه‌ر یه‌ك له هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ژنان له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ریی‌و بڕیادارن دا رۆڵ‌و نه‌خشێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه. ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆری هه‌یه، دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و ئه‌و به‌ربه‌ست و رێگریانه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ی ژن بووه نه‌یتوانیوه وه‌ك پیاوان به‌شدار بن خه‌بات و تێكۆشان له ریزی ئاشكرای ئه‌و حیزبانه‌دا. یان هێندێك له‌و حیزبانه فه‌رهه‌نگێكی پیاوسالاری زال بووه كه‌متر ژنان روویان تێ‌كردوون. ئه‌مه واقعییه‌تێكه، فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ناتوانێ وڵامێكی موسبه‌تی هه‌بێ بۆ رۆڵی ژنان له هه‌ر بوارێك دا. كه متر بایه خ به رۆلی ژن دراوه. سیستمی پیاوسالاری له نێویان دا زۆر زاڵ بووه‌و جگه له‌وه‌ی به‌وجۆره‌ی پێویسته گرنگییان به راكێشانی ژنان بۆ ریزی حیزبه‌كه‌یان نه‌داوه، له به‌ڕێوه‌به‌ردنی دروشمه‌كانیشیاندا كه‌مكارییان كردوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه دروشمی حیزبه‌كانی كوردستان زۆربه‌یان باس له به‌رابه‌ری و مافی وه‌ك یه‌ك بۆ ژن و پیاو ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر له دروشم‌دا ماوه‌ته‌وه. له موناسباتی نێوخۆییشیاندا كاریان بۆ جێگرتنی ئه‌و كولتووری له دروشمه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن نه‌كروه. به‌هه‌رحاڵ مه‌وقعییه‌تی ژنان له نێو حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، نه‌ك هه‌ر جێگای ره‌زایه‌ت نیه، زۆریش جیگای ره‌خنه‌یه.
په‌رلمانی كوردستان رێژه‌ی به‌شداری ژنانی له‌په‌رلمان زیادكرد تؤ ئه‌و گؤڕانه چؤن ده‌بینی؟
بێگومان زۆر گرنگه به لای منه‌وه، به ده‌سكه‌وتێكی باشی ده‌زانم بۆ ژنان، بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه. له هه‌ر كوێ ژنان حزووریان هه‌بێ ده‌نگیشیان ده‌بێ، كاریگه‌رییان ده‌بێ له‌سه‌ر بڕیارات و په‌سندكراوه‌كان. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر چاره‌نووسی ژنان. من دڵنیام ئه‌گه‌ر پێشتر له جیاتی 25% 30% ژنان له پارلمان بوونایه ره‌نگ بوو یاسای فره‌ژنی په‌سند نه‌بوایه‌ته‌وه. ـ یاسای فره ژنی به یه‌كێك له خاڵه‌په‌سندكراوه هه‌ر ناشیرینه‌كانی كاری ئه‌و پارلمانه‌ی ده‌زانم ـ هه‌رچه‌ند تا یه‌كسانیی ته‌واو به‌دی نه‌یه‌ت زوڵم و ناعه‌داڵه‌تی هه‌ر ده‌مێنێ، به‌ڵام ئه‌وه بۆیه جێی دڵخۆشییه نزیك ده‌بینه‌وه له ئامانجه‌كانمان. ئه‌وه هیوایه‌ك ده‌به‌خشێ به بزووتنه‌وه‌ی ژنان كه هه‌وڵه‌كانیان بێ‌ئاكام نیه. ژنانی كورد له پێناوی ئازادی كوردستاندا ره‌نج و ئازار‌و مه‌ینه‌تی زۆریان چێشت، ئه‌وان شایانی مافی به‌رابه‌رن له‌گه‌ڵ پیاوان، به‌داخه‌وه تا ئێستاش مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ. ژنان نابێ به‌ونده‌ش قه‌ناعه‌ت بكه‌ن، هه‌وڵ و ماندوو بوون و ئازایه‌تی زۆرتری ده‌وێ بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری‌و رێزگرتن له مرۆڤایه‌تی. هیوادارم رۆژێك ئه‌ندامانی پارلمانی كوردستان و به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی كوردستان هه‌موویان بۆ نه‌هێشتنی نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داڵه‌تییه‌كان و نه‌هێشتنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێكدا كار بكه‌ن. بێگومان ئه‌وه به‌رهه‌می هه‌وڵ و خه‌باتی ژنان خۆیانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا نیه به‌ڵكوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دایه.
سه‌باره‌ت به ژنانی دیموكرات و ده‌وریان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌دا چؤنه؟
ژنانی دیموكرات هه‌ر ئه‌و چه‌ند ژنه نین كه له ریزی حیزبی دیموكرات دا پێشمه‌رگه‌ن. به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه ئامانجه‌كانی ئه‌م حیزبه‌یان قبووڵه و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌وان له هه‌موو ده‌وارانێك و له هه‌موو كات و ساتێك‌دا ده‌وری موسبه‌تیان هه‌بووه و شان به شانی پیاوان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییی‌دا به‌شدار بوون. له كاری ته‌شكیلاتی‌و شانه نهێنییه‌كان دا، له خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی‌دا، له زیندانه‌كانی رێژیمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كوردستاندا، ده‌وری زۆر موسبه‌تیان هه‌بووه و هه‌یه‌و له‌و رێیه‌شدا به هه‌زاران ژن گیانیان و عه‌زیزانیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر رۆڵیان دیار نیه، ئه‌گه‌ر ناویان نیه، ئه‌گه‌ر به‌بێ‌بایه‌خی چاو رۆڵ و نه‌خشیان ده‌كرێ، وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی دیكه بیروبۆچوونی زاڵی پیاوان و ئه‌ده‌بیاتی پیاوسالارییه نه‌خشی ئه‌وانی به‌شاراوه‌یی هێشتۆته‌وه و نه‌هێڵراوه به‌و جۆری كه هه‌ن ده‌ركه‌ون. ئه‌گینا زۆر روونه هیچ خه‌باتێك به‌بێ به‌شداری ژنان نه‌كراوه و ناكرێت و قه‌تیش سه‌رناكه‌وێت. با هه‌موو بزانن هه‌ر حیزبێك له رابردوودا گرنگی به رۆڵی ژن نه‌دابێت له ئێستا دا خۆی زیانی بینیوه. ئیتر كاتی دروشم‌دان تێپه‌ڕیوه، ئێمه دروشممان ناوێ با هه‌موومان پێكه‌وه كار بۆ یه‌كسانی بكه‌ین. نه ئێمه به‌بێ پیاوان سه‌ركه‌وتوو ده‌بین نه پیاوانیش به‌بێ ئێمه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
ئه‌وه‌ش لینکی دیمانه‌که له رؤژنامه‌ی بارزاندا:
http://www.barzannews.com/uploads/media/pdf/12_41.pdf
http://www.barzannews.com/details/article/1/-fc88c4f62e.html?cHash=efca9d7955
