پێشه‌کی: سایتی کانوونی نووسه‌رانی کوردستان، بۆ راڤه و شرۆڤه کردنی ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کورد، زنجیره وتووێژێکی له گه‌ل ژنانی ئاکتیڤی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان پێکهێنا، که هه‌ندێ له‌و چاوپێکه‌وتنانه بڵاوکرایه‌وه. به‌ڵام به هۆی کێشه‌ی تێکنیکی ماڵپه‌ڕی ئاماژه‌پێکراو، پرۆژه‌که به ئاکام و ئامانجه‌کانی خۆی به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌یشت. ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری کانوون، وێڕای سپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و خاتوونانه‌ی که به ئه‌رێنی به ده‌م بانگه‌وازی پرۆژه‌که‌وه هاتن و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه، له هه‌مان کاتدا خوێنه‌رانی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه که تا ئه‌و کاته‌ی ماڵپه‌ڕی کانوون به دیزاینی نوێ و کارکردی نوێوه دووباره وه‌شانی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه، له گه‌ل سایتی ڕێنێسانس نیوزدا له پێوه‌ندییه‌کی ئورگانیک و به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ درێژه‌ی پرۆژه و به‌رنامه‌کانی خۆی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه، له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاویان ده‌کاته‌وه. جێی خۆیه‌تی سپاسی ستافی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس بکه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه پوزێتیڤه.
ستافی ماڵپه‌ڕی کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
ادامه مطلب
