8ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، هه‌لێكه بۆ هه‌موو مرۆڤه ئازادیخوازه‌كانی جیهان تا له‌و رۆژه‌دا پشتوانیی خۆیان له خه‌باتی ره‌وای ژنان ده‌رببڕن. ئه‌م رۆژه رۆژی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ژنان‌و پیاوانی به‌رابه‌ریخوازه له دژی نابه‌رابه‌رییه‌كان، رۆژی هاوپێوه‌ندی‌و هاوخه‌باتیی هه‌موو ژنانی جیهانه بۆ وه‌دستهێنانی مافه ئینسانییه‌كانیان. ئه‌م رۆژه له‌م باره‌یه‌وه گرنگیی هه‌یه كه ژنان سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بیروبۆچوونی سیاسی، ئایینی‌و ... له ده‌وری یه‌ك بۆ یه‌ك ئامانجی خه‌بات واته، خه‌بات بۆ مافی ئینسانیی وه‌ك یه‌ك كۆده‌كاته‌وه .
.......
ادامه مطلب